به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا : له میانه‌ی ڕۆژانی ۱ بۆ ۶‌ی خه‌رمانان له شاری سنه و له گه‌له‌ری سینه‌ما به‌همه‌نی سنه و به پشتیوانی حه‌وزه‌ی هونه‌ری پارێزگای کوردستان پێشانگایه‌کی خۆشنووسی-گرافیکی به‌ڕێوه چوو.
هه‌ر له کۆنه‌وه خۆشنووسی به‌شێکی گرنگ بووه که که‌لتوری هونه‌ری مرۆڤ و ته‌نانه‌ت دێرینه ناسه‌کان دوای لێکۆڵینه‌وه له شێوازی نووسی مێخی به‌م ده‌رنجامه گه‌یشتوون که ته‌نانه‌ت ئه‌و کاتیش خۆشنووسی گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆری بووه و زۆربه‌ی نووسراوه مێخییهکانیش زۆر به وردی و له جێگه‌ی خۆیان نووسراون.
به نیسبه‌ت ئهلف و بێی عهرەبیش له دوای ئیسلامه‌وه خۆشنووسی گرنگییه‌کی یه‌کجار زۆر په‌یدا ده‌کات و هه‌ر سه‌رده‌مێک جۆره نووسینێک به‌لایانه‌وه گرنگ بووه، له کووفیهوه ده‌ست پێده‌کات تاکوو دواجار ده‌گاته خۆشنووسی نه‌سته‌علیق که له لایه‌ی ئێرانییه‌کان و کورده‌کان یه‌کجار گرنگی هه‌بووه. به تایبه‌ت کوردی کرماشان که له ته‌واو کردنی فۆرمی گرافیکی و هونه‌ری نه‌سته‌علیق ڕۆڵی یه‌کجار گرنگیان هه‌بووه.
یه‌کێک له‌و جۆره نووسینانه که له سه‌رده‌می خۆماندا یه‌کجار گرنگی پێده‌درێت، شێوازی نووسی کووفییه، به گشتی فۆرم و دیزاینی نووسینی کوفی لێهاتوویه‌کی کاری گرافیکی یه‌کجار زۆری هه‌یه و ده‌توانێت زۆر به باشی به‌ده‌سته‌وه بدات و ئه‌مه‌ش وای کرد تاکوو چینێکی زۆری خۆشنووس و دیزاینه‌ر ڕوو له‌م جۆره نووسینه کۆنه بکه‌نه‌وه و له تابلۆکانی خۆیاندا که‌ڵکی لێوه‌ربگرن.
خاتوو (ئه‌سرا مورادی)ش خۆشنووس و دیزاینه‌رێکی به توانای شاری سنه‌یه که له‌م پێشانگایه‌دا نیشانی دا، به وردی ئیش له سه‌ر به‌رهه‌مه هونه‌رییه‌کانی ده‌کات و له‌م خوله‌ی ئه‌زموونی کاری هونه‌ری خۆی شێوازی نووسینی کووفی له‌گه‌ڵ تابلۆ گرافیکییهکه جوانه‌کانی تێکه‌ڵ کردووه و وه‌ک ده‌یبینین چه‌ندین به‌رهه‌می سرنج ڕاکیشی پێشکه‌ش کردووه.
ئاوڕ دانه‌وه له‌م هونه‌ره جیاوازنه ئه‌رکێکی یه‌کجار گرنگه و ده‌توانێت هونه‌ری کوردی ده‌وڵه‌مندتر و پێشه‌نگتر بکاته‌وه و هه‌ر بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش حهوهزهی هونه‌ری پارێزگای کوردستان له سنه و شاره‌کانی دیکه پارێزگاکه بڕیاری داوه تاکوو هه‌رچه‌ند جارێک ده‌رفه‌تێکی باش بۆ پێشانگا به‌ڕێوه بردنی هونه‌رمه‌ندانی ئاوانگارد و نوێخوازی کورد بکاته‌وه....
کۆتایی کورتە نامە/310